پەرلەمانی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵپەسارد

25-06-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسند کرد.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، واتە رۆژێک دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسند کرد.
 
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "بەپێی پرۆژەیاساکە، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵدەپەسێرێت."
 
قالیباف گوتی، "تاوەکو ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان گەرەنتی نەکرێت، ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رادەگرێت."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختیشی کردەوە، "بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی ئێران بە خێراییەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.