ژمارەی کوژراوانی ئێران زیادی کرد

25-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی جەنگی وڵاتەکەی و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی جەنگەکەوە 627 کەس کوژراون.ا
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، ناوەندی بڵاوكردنەوەی زانیاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 627 کەس کوژراون و چوار هەزار و 780 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ناوەندی بڵاوكردنەوەی زانیاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کردووە، زۆرترین قوربانی لە پارێزگاکانی تاران و کرماشان بوونە.
 
ناوەندەکە باس لەوە دەکات، پارێزگاکانی خوزستان، لورستان، ئیسفەهان، مەرکەزی، تەورێز، هەمەدان، زەنجان و گیلان لە پلەی سێیەم تاوەکو دەیەم دێن لە رووی کوژراو و بریندارەوە.
 
ناوەندی بڵاوكردنەوەی زانیاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە 86.1٪ کوژراوەکان لە شوێنی هێرشەکان و بەر لەوەی بگەنە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە و 13.9٪ بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە.
 
جەنگەکە بەرەبەیانی رۆژی 13ی مانگ بە هێرشی ئیسرائیل دەستیپێکرد و دواتریش ئێران وەڵامی دایەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025، دوای 12 رۆژ لە جەنگ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی شەڕی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.