رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران دەڵێت، جارێ گەشت ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە دەستپێناکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، مەجید ئێخوان، گوتەبێژی وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند،" بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران و خەڵک، گەشتەکان لە هیچ یەکێک لە فڕۆکەخانەکان دەستپێناکەنەوە."
بە گوتەی مەجید ئیخوان، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو کاژێر 14ـی سبەی پێنجشەممە درێژکراونەتەوە.
مەجید ئێخوان، داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات تاوەکو لە رێگەی میدیاکانەوە ئاگادارنەکرێنەوە، سەردانی فڕۆکەخانەکەن نەکەن.
رۆژی 13ی حوزەیرانی 2025 بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی ئێران بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکان داخراو و تاوەکو ئێستا گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێنەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ