قەرارگەی خاتەمولئەنبیا کوژرانی عەلی شادمانی پشتڕاستکردەوە

25-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قەرارگای خاتمولئەنبیا رایگەیاند، فەرماندەی قەرارگەکە، کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بریندار بوو بوو، گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای قەرارگەی خاتمولئەنبیا، عەلی شادمانی فەرماندەی گشتیی قەرارگەکە بریندار بوو، دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی 13ـی حوزەیرانی 2025، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران غوڵام عەلی رەشید، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا کوژرا. عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی شادمانی بە شوێنگرەی غولام رەشید دیاری کرد.
 
سوپای ئیسرائیل رۆژی 17-6-2025 رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، عەلی شادمانی فەرماندەی قەرارگەکەیان کوشتووە.
 
عەلی شادمانی کێیە؟
 
- ساڵی 1989 فەرماندەی لەشکری ئەنسار حوسێن بووە.
- ساڵی 1990 بووەتە جێگری ئۆپەراسیۆنی هێزی زەوینی سوپای پاسداران.
- 5 ساڵ فەرماندەی لەشکری تایبەتی هەمزە بووە.
- لە ساڵی 2003 فەرماندەی قەرارگەی نەجەف بووە.
-لە 2012 بۆ 2016 جێگری سوپاسالاری ئێران بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.