رووداو دیجیتاڵ
فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەیەکی سوپاکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی حوزەیرانی 2025، فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە قوم، محەممەد سەعید ئیزەدی کوژراوە.
محەممەد سەعید ئیزەدی ناسراوە بە حاجی رەمەزان، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودسە بۆ کاروباری فەلەستین و نزیکی قاسم سلێمانی بووە.
محەممەد سەعید ئیزەدی، کەسایەتییەکی نزیکە لە بزووتنەوەی مقاومە لە ناوچەکە و لوبنان و فەلەستین.
محەممەد سەعید ئیزەدی، لە 10-9-2019 لە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا وەک "سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەکان" ناوی هاتووە.
لە ساڵی 1982-1983 فەرماندەی سوپای پاسداران بووە لە پارێزگای سنە.
لە ساڵی 1984 تاوەکو 1990 فەرماندەی قەرارگەی هەمزە و قەرارگەی نەجەفی ئەشرەف بووە.
دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراق، تاوەکو ساڵی 1993، فەرماندەیی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران بووە تاوەکو لە ساڵی 2006 چووەتە سوپای قودس، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پلان و بەرنامە و بودجەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی لە ئەستۆ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ