تەنیا بەشی رۆژهەڵاتی ئاسمانی ئێران بۆ گەشتی فڕۆکەوانی کراوەیە

26-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، تەنیا بەشی رۆژهەلاتی وڵاتەکە بۆ گەشتە فڕۆکەوانییەکان کراوەیە و بەشەکانی دیکە بە داخراوی دەمێننەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی حوزەیرانی 2025، مەجید ئێخوان، گوتەبێژی وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، دوای رەزامەندیی لیژنەی هاوئاهەنگیی سەربازی و مەدەنی و رێکخراوی فڕۆکەوانی، پێداچوونەوە بە ئاسایش و سەلامەتی لە بارودۆخی ئێستای وڵاتدا، ئاسمانی نیوەی رۆژهەڵاتی وڵات بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ترانزێت و هەروەها گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتی وڵات کرایەوە.
 
مەجید ئێخوان گوتی: "ئەو فڕۆکەخانانەی رێگەپێدراون لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئێران گەشتیان تێدا بکرێت بریتین لە بۆجنوورد، سەبزەوار، مەشهەد، بیرجەند، زابۆل، زاهیدان، سەراوان، چابەهار، ئێرانشار، سەرخس، گۆناباد، جیرۆفت و جاسکە."
 
مەجید ئێخوان ئاماژەی بەوەشکرد، گەشته نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی باكوور، باشوور و رۆژئاوای ئێران لە نێویشیاندا فڕۆکەخانەی مێهراباد و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی بە راگیراوی دەمێننەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەو ناوچانە تاوەکو کاژێر 14ـی سبەی هەینی درێژکراونەتەوە.
 
رۆژی 13ـی حوزەیرانی 2025، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی ئێران بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکان داخرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.