ژمارەی گیانلەدەستدان لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بۆ 40 کەس بەرزبووەوە

27-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگاری هورموزگانی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی تەقینەوەکەی بەندەری رەجایی بەندەر عەباس دا گیانیان لەدەستداوە، بۆ 40 کەس بەرزبووەتەوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی نیسانی 2025، محەممەد عاشووری، پارێزگاری هورموزگان رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 40 کەس بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجایی بەندەر عەباس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش بریندار بوون."
 
پێژمان شاهرۆخی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی هورموزگانیش رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 950 بریندار دوای چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانە رەوانەی ماڵەوە کراون و ئێستا 175 بریندار لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون."
 
بە گوتەی شاهرۆخی، "نۆ برینداریش کە دۆخیان خراپتر بوو، بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی دیکە گوێزراونەتەوە."
 
رۆژی شەممە، 26ـی نیسانی 2025، لە بەندەری شەهید رەجایی سەربە شاری بەندەر عەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و دوای ئەوە ئاگرێکی گەورە لە بەندەرەکە کەوتەوە، کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە.
 
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە، بەڵام هیشتا هۆکاری تەقینەوەکە بە فەرمی رانەگەیێندراوە.
 
ئێران هێشتا هۆکاری رووداوەکەی بەندەری رەجایی بەندەرعەباسی ئاشکرانەکردووە  و دیار نییە هۆکاری ئاگرگرتن و تەقینەوەکە چییە. بەڵام دەزگای دادی ئێران میدیاکانی ئەو وڵاتەی ئاگادارکردووەتەوە، نابێت لەبارەی رووداوەکەوە زانیاریی وا بڵاوبکەنەوە کە ببێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگە.
 
وەزارەتی بەرگریی ئێرانیش دەڵێت، لە کاتی رووداوەکەدا هیچ کەلوپەلێکی سەربازی لە بەندەری رەجایی هاوردە یان هەناردە نەکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. وێنە: AFP

عەلی خامنەیی: ئەمریکا بە ناردنی چەک بۆ رژێمی زایۆنی لە تاوان بەشدارە

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئەمریکا و بەریتانیا بە ناردنی چەک و هاوکاری، یارمەتیدەری ''تاوان''ـەکانی ئیسرائیلن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''نابێت گەلانی موسڵمان رێگە بە دوورکەوتنەوەی رای گشتی لە بابەتی فەلەستین، غەززە و تاوانەکانی رژێمی زایۆنی بدەن.''