رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران وەڵامی بڕیاری فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بۆ سەپاندنەوەی سزا نێوەدەوڵەتییەکان بەسەر وڵاتەکەیدا دەداتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ وڵاتە ئەورووپییەکە میکانیزمی سناپ باکیان بۆ گێڕانەوەی سزاکان کارا کرد.
بە گوێرەی راگەیێنراوێک کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوکراوەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا، فەرەنسی، بەریتانی و ئەڵمانییەکانی، عێراقچی پێیگوتوون: "بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئەم رێکارە نایاسایی و ناڕەوایە دەداتەوە کە سێ وڵاتە ئەورووپییەکە گرتوویانەتە بەر."
دوای نەگەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، سێ وڵاتە ئەورووپییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرۆسه‌یەکی 30 رۆژه‌یان بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا نێودەوڵەتییەکان بە‌سه‌ر ئێران دا ده‌ستپێکرد.
میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان بەندێکی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015یە، کە دەڵێت، ئەگەر هەر بەشداربووێکی رێککەوتنەکە، واتە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، رووسیا، چین یان ئەڵمانیا، پێیوابوو ئێران رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە، دەتوانێت ئەنجوومەنی ئاسایش ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی دوای 30 رۆژ لە ئاگادارکردنەوەکە، سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆکارانە بگەڕێندرێنەوە سەر ئێران.
بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان، بە گوێرەی رێککەوتننامەکە، پێویست بە دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایش نییە، بۆیە چین و رووسیا، کە هاوپەیمانی ئێران و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشن، ناتوانن ڤیتۆی بکەن.
تاکە رێگە بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی سزاکان ئەوەیە کە لە ماوەی ئەم 30 رۆژەدا، ئێران سێ وڵاتە ئەورووپییەکە رازی بکات کە میکانیزمەکە رابگرن و سزاکان بەسەریدا نەسەپێننەوە.
ئەگەر رازی بوون، ئەوا دەتوانن لە ئەنجوومەنی ئاسایش بە دەنگدان، بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی هەڵوەشاندنەوەی سزاکان بدەن.
کاراکردنی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان کە "سناپ باک"ی پێ دەگوترێت، دوو مانگ دوای بۆمبارانکردنی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکاوه دێت و پێشبینی ده‌کرێت ببێته هۆی توندبوونه‌وه‌ی زیاتری گرژییه‌کان.
سێ وڵاته ئه‌ورووپییه‌که نامەیەکیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووه و نیازی خۆیان بۆ سزادانی ئێران ئاشکرا کردووە.
سێ وڵاته‌که، ناسراو به E3، له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایانگه‌یاند، بڕیاریانداوه میکانیزمی "گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکان" به‌کاربهێنن، پێش ئه‌وه‌ی له نێوەڕاستی مانگی تشرینی یه‌که‌مدا توانای گێڕانه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر تاران له‌ده‌ستبده‌ن.
ئەو سزایانە به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی 2015 هه‌ڵگیرابوون.
ئەورووپییەکان چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئێران کرد، له‌دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریکا له نێوەڕاستی مانگی حوزه‌یران دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێرانیان بۆردوومان کرد.
ئەورووپییەکان، "دەیانویست رێکبکەون بۆ ئەوەی میکانیزمەکە کارا نەکەنەوە،" به‌ڵام به‌بڕوای ئه‌وان، لە گفتوگۆکانی رۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ، هیچ پابه‌ندییەکی به‌رچاویان لە ئێرانه‌وه دەستنەکەوتووە.
سێ وڵاتە ئەورووپییەکە نیگەرانن و ئێران تۆمەتبار دەکەن بەوەی رێککه‌وتننامه‌ی 2015ـی پێشێل کردووه، که ئامانج لێی رێگریکردن بوو له تاران بۆ ئەوەی نەتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات.
ئه‌مریکا، که لایه‌نێکی ئه‌و رێککه‌وتنه بوو، له ساڵی 2018 له‌ژێر سه‌رۆکایه‌تی دۆناڵد ترەمپ لێی کشایه‌وه و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش دانوستاندنە ناڕاسته‌وخۆکانی له‌گه‌ڵ تاران شکستیان هێنا.
سێ وڵاته ئه‌ورووپییه‌که، که وه‌زیره‌کانیان رۆژی چوارشه‌ممه، مارکۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایان له بڕیاره‌که‌یان ئاگادارکرده‌وه، رایانگه‌یاند، هیواخوازن ئێران تا کۆتایی مانگی ئه‌یلوول پابه‌ندییه‌کانی له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمییه‌وه بسه‌لمێنێت، تاوه‌کو ئەوانیش سەپاندنەوەی سزاکان هەڵبوەشێننەوە.
ئەورووپییەکان له نامه‌که‌یاندا رایانگه‌یاند: "پابه‌ندین به به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازێکی دیپلۆماسی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئێران هه‌رگیز چه‌کی ئه‌تۆمی په‌ره‌پێنادات. ئه‌مه‌ش بڕیاری ئه‌مڕۆی ئێمه ده‌گرێته‌وه بۆ چالاککردنی میکانیزمی 'گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکان' له رێگه‌ی ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئێمە پابەندین بە چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماسیی."
پێشتر ئێران هۆشداریدابوو له "وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی تووند" ئه‌گه‌ر سزاکان دووباره بسه‌پێنرێنه‌وه.
سێ وڵاتە ئەورووپییەکە پێشنیازی درێژکردنه‌وه‌ی میکانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکانی بۆ شه‌ش مانگ کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندنی جیدی بکرێن، بەو مەرجەی ئێران رێگە بە پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بنکە ئەتۆمییەکانی بپشکنن.
پرۆسه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان 30 رۆژ ده‌خایه‌نێت پێش ئه‌وه‌ی سزاکان بکەونەوە سەر کەرتەکانی دارایی، بانک، نەوت و گاز و به‌رگریی ئێران.
سێ سه‌رچاوه‌ی نێوخۆیی نزیک له حکومه‌تی ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رایانگه‌یاندووە، زیادبوونی ترسی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ژێر میکانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکاندا، بێئومێدی له ئێران دا زیاتر ده‌کات، که دڵه‌ڕاوکێی ئابووری له زیادبووندایه و ناکۆکیی سیاسی قووڵتر ده‌بێته‌وه.
له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ری سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئێران پەراوێزتر دەخات، به‌رپرسان له تاران ناکۆکن، نەریخوازەکان داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا میانڕه‌وه‌کان پاڵپشتی دیپلۆماسی ده‌که‌ن.
ئەم هەنگاوەی سێ وڵاتە ئەورووپییە به‌های تمەنی ئێرانی به شێوه‌یه‌کی بەرچاو دابه‌زاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ