پۆلیسی دیالە: دەست بەسەر 40 کیلۆ زیودا گیرا کە لە هەرێمی کوردستانەوە هێنرابوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی دیالە دەست دەگرێت بەسەر 40 کیلۆ زیودا کە گوایە لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە هەوڵی بردنی دراوە بۆ سنووری ئەو پارێزگایە.
 
یەکشەممە، 1ی شوباتی 2026، عەمید هەیسەم شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو 40 کیلۆ زیوە ئەمڕۆ لە بازگەی سەعیدییە دەستی بەسەردا گیراوە، کە لە هەرێمی کوردستانەوە هەوڵ دراوە بە شێوەیەکی نایاسایی ببرێتە سنووری پارێزگای دیالە".
 
بەگوێرەی راگەیێنراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، کەسێک بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزەپێکردنی ئەو بڕە زیوە دەستگیرکراوە و رێکاری یاسایی لە دژی گیراوەتە بەر.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە رایگەیاند: گواستنەوەی ئەو جۆرە کاڵایانە پێویستی بە بەڵگەنامەی فەرمی و گومرگییە، ئەو 40 کیلۆ زیوە ئەو مامەڵانەی نەبووە.
 
دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زیوە لەکاتێکدایە، بەم دواییە نرخی زیو بەرزبووەتەوە و  ئەمڕۆ یەکشەممە نرخى ئۆنسەیەکى گەیشتە 86.4 دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق.

شاخەوان عەبدوڵڵا: دیاریکردنی مالیکی کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هەبووە

سەرۆکی فراکیسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، دیاریکردنی نووری مالیکی وەکو بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران، کاریگەریی خستووەتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون.