رووداو - بەغدا
لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، زۆربەی کرێکاران لەجیاتی پشوو وەرگرتن لەسەر کار بوون، بەشێکیشیان ئەو رۆژەیان بەبێ کار بەسەربرد. ئەبو ئایە-ی تەمەن 47 ساڵ کرێکارە و رۆژانە لە بەرەبەیانەوە تاوەکو رۆژئاوابوون بە سەر و ریشی سپییەوە لە هەوڵی پەیداکردنی پاروویەک نانە بۆ خۆی و خێزانەکەی، دەڵێت، مانگانە 700 هەزار دینار کرێی خانوو دەدات.
ئەبو ئایە، کرێکار ئاماژەی بەوە کرد، "لە بەیانییەوە تائێستا لێرە دانیشتووم، دەستم لە بنی گوێم داناوە تاوەکو یەکێک بێت و داوام لێبکات کاری بۆ بکەم، کچێکم هەیە و لە خانوویەکی زێدەڕۆی ناوچەی حەبیبییە نیشتەجێم، کرێی مانگەکەی 700 هەزار دینارە، خاوەن خانوو سەری مانگ ئارامی نییە و داوای کرێکەی دەکات، رۆژێک دێت نێو ماڵەکەمان فڕێ دەداتە سەر شەقام."
بەپێی پێشبینیی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاری لە عێراق کەمبووەتەوە، کە 22%ی ژمارەی دانیشتووان پێکدەهێنێت و رێژەی بێکاریش گەیشتووەتە سەرووی 16% و وەزارەتەکە هەوڵدەدات رووپێویی نوێ بکات بۆ دەستکەوتنی ئاماری نوێ.
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلادانان رایگەیاند، "پێشبینیمان سەبارەت بە هەژاری، ئێمە بەمنزیکانە رووپێویی ئابووریی کۆمەڵایەتیی خێزانەکان دەستپێدەکەین، بەپێی پێشبینیمان رێژەی هەژاری کەم بووەتەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئاماژەکانمان، بۆ نموونە رێژەی ئەوانەی نزیکن لە هێڵی هەژاری بەرەو کەم بوونەوە دەڕوات، لە ساڵانی 2007 و 2009 رێژەکە 7% بووە، لە ساڵی 2014دا بۆ 6% کەم بووەتەوە و لە ساڵانی 2017 و 2018 بۆ 5% کەم بووەتەوە. پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رێژەی هەژاری لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کەم بووەتەوە."
حکومەت پلانی پەرەپێدانی وڵاتی داڕشتووە، لەوانەش پشتیوانیکردنی چینی کەمدەرامەت، بۆیە لە پRۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵەدا، 650 ملیار دینار بۆ مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخانکردووە. ژمارەی ئەوانەشی مووچەی چاودێرyی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە زیاد دەبێت و بڕی 150 ملیار دیناری دیکەش بۆ ئەو لایەنە زیاد دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ