پارێزگاری نەینەوا بەشێک لە شووقەکانی "گوندی ژاپۆنی" بەسەر ژمارەیەک خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەزیز شەرکانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، بەشێک لە شووقەکانی نیشتەجێبوون لە "گوندی ژاپۆنی" بەسەر ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی گەڕاوەدا دابەش کرد، بەڵام شووقەکان وەک موڵکی شارەوانیی موسڵ دەمێننەوە و تەنیا بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک "نیشتەجێبوونی کاتی" بەو خێزانانە دەدرێن.
 
عەلی عومەر، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری رێکخراوەکان، وردەکاریی پڕۆژەی گوندی ژاپۆنی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە بەخشینێکی وڵاتی ژاپۆنە و لەلایەن رێکخراوی (UN-Habitat) لە ناوچەی رەجم حەدید لە بەری راستی موسڵ جێبەجێ کراوە. وەک قۆناخی یەکەم، 120 شووقە لە کۆی 420 شووقەی پڕۆژەکە دابەش کراون."
 
یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا روونیکردەوە "ئەم شووقانە بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی قەزا و ناحیە جیاوازەکانی نەینەوا تەرخان کراون کە پێشتر لە کەمپەکانی وەک (جەدعە و حەسەن شام) دەمانەوە."
 
گوتیشی: "ئەو خێزانانە دوای گەڕانەوەیان، بەهۆی نەبوونی خانوو و پەناگە، رووبەڕووی دۆخێکی سەختی هاوشێوەی ئاوارەیی ببوونەوە و ناچار بوون دووبارە لەناو خێمەدا بژین؛ هەر بۆیە بەهۆی نەبوونی خانوو و خراپیی بارودۆخی ژیانیان، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا ئەم شووقانەیان پێبدات تاوەکو کۆتایی بە مەینەتییەکانیان بهێنرێت و پەناگەیەکی شیاو بۆ خۆیان دابین دەکەن."
 
یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا  جەختی لەوە کردەوە،"شووقەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ بەو خێزانانە دراون، تاوەکو لەو ماوەیەدا بتوانن بارودۆخی ئابوورییان باش بکەن و خانوو دروست بکەن، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەش، شارەوانی شووقەکان وەردەگرێتەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یۆنامی

تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق: بە هاوبەشیی حکومەت لە بواری گەشەپێداندا کاردەکەین

تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق لە بواری گەشەپێدانی نیشتمانیدا کاردەکەن.