وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کەمی کردووە

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دابەزیووە، ئێستا رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، د. ساحب بەزوون، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق،بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راستە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دابەزیوە، بەڵام سوپاس بۆ خودا، ئێمە توانیومانە کۆنترۆڵی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بکەین."
 
گوتەبێژی وەزارەتی نەوت راشیگەیاند: "ئێستا رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت." 
 
بە گوتەی د. ساحب بەزوون، ئەو بڕە نەوتەی بەرهەمدەهێنرێت بەم شێوەیە دابەش دەبێت: بەشێکی بۆ هەناردەکردنی دەرەکی، بەشێکی بۆ دابینکردنی پێداویستی و بەکارهێنانی ناوخۆیی، بەشەکەی دیکەشی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان دەکرێت.
 
پێش هەڵگیرسانی شەڕ، ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە نزیکەی 4.3 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
 
 عێراق داوای لە کۆمپانیای ئینی ئیتاڵی کردووە بەرهەمهێنانی کێڵگەی زوبەیر بە بڕی 70 هەزار بەرمیل کەم بکاتەوە لەو 330 هەزار بەرمیلەی کە ئێستا بەرهەمی دەهێنێت.
 
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کە ئاراستەی کۆمپانیای (BP) کراوە "بەهۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوت و گەیشتنیان بە ئاستێکی مەترسیدار،  داوادەکات لە کاتژمێر 09:00ی بەیانیی رۆژی 24ی ئادارەوە، ئاستی بەرهەمهێنان و ناردنی نەوتی کێڵگەی رومەیلەی باکوور بۆ 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکەنەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن و محەممەد شیاع سوودانی

ماکرۆن و سوودانی: دەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان رەتدەکەینەوە

محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕیان لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهان تاوتوێ کرد، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.