کەشناسیی عێراق حەوت هۆشداری بڵاودەکاتەوە؛ "مەترسیی لافاو هەیە و گەشت مەکەن"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداریی لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە دەدات و رایدەگەیێنێت، مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە؛ داواش لە هاووڵاتییان دەکات لە کەناری رووبارەکان دووربکەونەوە و گەشت نەکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 26-03-2026، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی کەشناسیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی یەکگرتنی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەگەڵ بارستەهەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی ئاسماندا، دۆخێکی ناجێگیری کەشوهەوا لە تەواوی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستبووە."
 
سەبارەت بە کاتی گەیشتنی شەپۆلەکە بۆ لووتکە، عامر جابری ئاماژەی بەوە کرد، کاریگەریی شەپۆلەکە لە درەنگی شەوی رابردووەوە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن تاوەکو بەیانیی رۆژی هەینی (27-03-2026) بگاتە لووتکە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسیی عێراق گوتیشی: "لە زۆربەی شارەکان هەورەبروسکە و باران دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە بارانەکە زۆر بەخوڕ دەبێت و تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت."
 
لەبارەی دۆخی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان، کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات ناجێگیرییەکە تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوام بێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچە هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
 
حەوت هۆشداریی کەشناسیی عێراق بۆ هاووڵاتییان:
 
یەکەم: بارینی بارانی زۆر و بەخوڕ لە کاتی گەیشتنی شەپۆلەکە بۆ لووتکە.
دووەم: بارینی تەرزە لە هەندێک ناوچەی جیاجیا.
سێیەم: چالاکبوونی رەشەبا و بای بەهێز هاوکات لەگەڵ هەورەبرووسکە.
چوارەم: دروستبوونی لافاو لە ناوچە شاخاوییەکان، بناری چیاکان و دۆڵەکان.
پێنجەم: مەترسیی ژێرئاوکەوتنی گەڕەک و شەقامەکان لەو شوێنانەی خزمەتگوزارییان کەمە.
شەشەم: مەترسیی هاتنی لافاو لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی عێراق (بەتایبەت پارێزگای دیالە) و پێویستە هاووڵاتییان لە کەناری رووبارەکان دووربکەونەوە.
حەوتەم: لە کاتی تووندیی شەپۆلەکەدا بەهیچ شێوەیەک گەشت نەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کەمی کردووە

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دابەزیووە، ئێستا رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.