رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنبار هێرشکرایە سەر بنکەیەکی لیوای 45ی حەشدی شەعبی کە سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە.
شەوی 1ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار کە لەبەر هەستیاریی پرسەکە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەم شەو بنکەیەکی لیوای 45ـی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بۆردوومان کراوە.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەو بنکەیەی لیوای 45ی حەشدی شەعبی کە بۆردوومان کراوە، لە قەزای قائیم بووە.
لیوای 45ی حەشدی شەعبی سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە و یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە وابەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
دوو سەرچاوەی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە: "دوو چەکداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لەو بۆردوومانەدا کوژراون".
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ئاشرای کرد، کاژێر 21:00 دوو جار بۆردومانى ئاسمانى بنکەیەکى لیواى 45ى حەشدی شەعبی کراوە و "قوربانى لێکەوتووەتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ