گرووپى موقاوەمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات نەوت بۆ ئوردن نەنێرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەو گرووپەی خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، داوا لە حکومەت دەکەن بە راگرتنی هەناردەی نەوت ئوردن سزا بدات، بە پاساوی ئەوەی ئەو فڕۆکانەی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردوومان دەکەن، لەو وڵاتەوە دەفڕن.
 
گرووپەکە لە راگەیێنراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، ئوردن و سعودیە و ئیمارات بە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتبار دەکات. 
 
ئەو گرووپەی مقاوەمەی عێراق کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، داوای لە حکومەتی عێراقی کردووە کاردانەوەیەکی تووندی هەبێت بەرامبەر بە ئوردن و سزای بدات، بەوپێیەی بە گوتەی گرووپەکە لە ئوردنەوە ئەو فڕۆکانە دەفڕن کە لە عێراق هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی.
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە 28ی شوباتەوە زیاتر لە 600 جار بنکە و بارەگای هێزەکانى حەشدی شەعبی لە عێراق لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆردوومان کراون.
 
گرووپی موقاوەمە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە دەروازەی وشکانی لەگەڵ ئوردن بەتەواوی دابخرێت و هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت.
 
عێراق دەروازەی وشکانى ترێبیلى لە سنووری ئەنبار لەگەڵ ئوردن هەیە و لە رێگەیەوە نەوتی کەرکووک بە تانکەر هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنکەری نەوتی عێڕاق

عێراق: هیچ تانکەرێکی نەوت لەنێو خاکی سووریا هێرشی نەکراوەتەسەر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هێرشکردنە سەر تانکەرە نەوتەکانی عێراق لەنێو خاکی سووریا دەکەن. دەشڵێت، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە تانکەر بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.