ئەمریکا داوا لە کارمەندە ناپێویستەکانی دەکات عێراق، ئوردن و بەحرێن جێبهێڵن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە کارمەندە ناپێویستەکانی و خێزانەکانیان دەکات، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکە، وڵاتانی عێراق، ئوردن و بەحرێن جێبهێڵن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی "نیگەرانیی ئەمنی" دەرکراوە و لە رۆژی دووشەممەوە داوا لە ستافە ناپێویستەکان لە عێراق کراوە دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 28ی شوبات، مەترسیی بەردەوامی هێرشی درۆن و مووشەکی لە ئارادایە؛ هاوکات گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکانیش تووشی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەترسیی هێرشی "تیرۆریستی" بۆ سەر ناوەندە گەشتیارییەکان، بازاڕەکان، شوێنە گشتییەکان و بنکە سەربازییەکان هەیە. هاوکات فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانی (FAA) هۆشداریی داوەتە فڕۆکەوانەکان کە گەشتکردن لە ئاسمانی بەحرێن یان نزیک لەو وڵاتە مەترسیی گەورەی لەسەرە.
 
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی 28ی شوبات جەنگەکە بە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە لەو هێرشانەدا 49 سەرکردەی باڵای ئێرانییان کوشتووە، کە دیارترینیان عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق

فوئاد حوسێن: هەولێر بە زیاتر لە 70 مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، شاری هەولێر رووبەڕووی هێرشێکی چڕ بووەتەوە و بە زیاتر لە 70 مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەی بە نزیکەی 800 مووشەک و درۆن بۆردوومان کراوە.