رووداو دیجیتاڵ
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە و داوای راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی سەر ئێرانیش دەکات.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئاداری 2026، کۆبووەوە ،بەگوێرەی راگەیێندراوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکان کراوەتەوە، "هەموو لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە تەواوکردنی ئەو هەنگاوانە، بەتایبەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و کۆدەنگیی گشتی بپارێزێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا:"چوارچێوەی هاوئاهەنگی ستایشی هەڵوێستی جەماوەریی دەکات:" لە سەرکۆنەکردنی کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، هاوسۆزیشە لەگەڵ گەلی ئێران
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی پشتگیریی خۆی بۆ حکومەت و هێزە ئەمنییەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات، سەپاندنی یاسا، پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت و دابینکردنی ئاسایش بۆ نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان دووپاتکردەوە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەروەها "داوای راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دەکات، بۆ ئەوەی گەلانی ناوچەکە لە ماڵوێرانی و شەڕی زیاتر بەدووربن". هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، "بەرپرسیارێتیی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە لەئەستۆ بگرن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ