هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی

03-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری پارێزگاى نەینەوا بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای لیوای 50ی حەشدی شەعبی و کەسێک بریندار بووە.
 
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدژی ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی کراوە.
 
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بۆردومانە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کراوە و لەدژی ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی بووە کە لە گوندی خەزنەی سنووری ناحیەی بەرەلەیە.
 
لیوای 50ی حەشدی شەعبی تایبەتە بە کوردانی شەبەک لە سنووری دەشتی نەینەوا.
 
محەممەد کاکەیی گوتی: "بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسێک لەو هێرشەدا بریندار بووە".
 
لە پارێزگای نەینەوا جگە لە سوپا و پۆلیس، حەشدی شەعبی بەشێکە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەو پارێزگایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتائیبی سەیدولشوهەدا

کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ رووداو: لیواکەمان لە مووسڵ لەلایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کرا

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بارەگاکانی لیوای 14ی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و لیوای 50ی حەشدی شەعبی لە مووسڵ کرانە ئامانج؛ گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەداش دەڵێت: "هێرشەکان لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە ئەنجامدراون."