لە دادگەی موسڵ مارەیی کچێک بە جیکڵاس و دەمانچەیەک تۆمار کراوە؟

04-02-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرێبەستێکی هاوژینی لە دادگەی موسڵ گوایە مارەیی کچەکە ئۆتۆمبێلێکی جی واگن (جیکڵاس) و دەمانچەیەکە، ئەو دادوەرەی واژۆی لەسەر گرێبەستەکە دەرکەوتووە قسەی بۆ رووداو کرد و بە "ساختە" ناویبرد.
 
رۆژانی هەینی و شەممە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوی گرێبەستێکی هاوژینی بەناوی دادگەی باری کەسیی موسڵ بڵاوکرایەوە کە واژۆی دادوەر سایر خەلەف حوسێنی لەسەرە، گوایە لە 01-02-2023 تۆمار کراوە. لە گرێبەستەکەدا مارەیی کچەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی واگن مۆدێل 2023 و دەمانچەیەکی جۆی تاریق 9 دیاریکراوە. ئەوەش کاردانەوە و دەنگدانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.
 
لەوبارەیەوە دادوەر سایر خەلەف حوسێن جبووری، دادوەر لە دادگەی باری کەسیی موسڵ رۆژی شەممە 04-02-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو نووسراوە ساختەیە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە. نازانم هۆکاری دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم نووسراوە چییە؟ بۆیە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو شوێنانە دەگرمەبەر کە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەتی ئەو شوێنەی یەکەمینجار ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە."
 
دادوەر سایر خەلەف حوسێن جبووری ئاماژەی بەوەش کرد، "ناو و وێنەی ئەو کچ و کوڕەی کە لە گرێبەستەکەدا هاتووە ساختە و وەهمین. گرێبەستە هاوسەرگیرییەکانمان لەنێو کۆمپیوتەردا هەن. ئەگەر من تۆمارم کردبێت یان هەر دادوەرێکی دیکە، راستییەکە دەردەکەوێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکە

سوودانی پرسی کشانەوەی کۆمپانیای لووک ئۆیل و ئاستەنگەکانی کەرتی نەوت تاوتوێ دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای تایبەت بە کەرتی نەوتی کرد؛ تێیدا پرسی کشانەوەی کۆمپانیایەکی رووسی و کاریگەرییەکانی گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر ئابووریی عێراق و جیهان تاوتوێ کران.