نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی: قۆناخەکە پێویستی بە کاری پێکەوەیی هەموو لایەکە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە بەغدا
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە بەغدا
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و "جەختیان لە گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کارامە کردەوە."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 04-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراقی فیدراڵى کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتکردنەوەی پیرۆزبایی بۆ راسپاردنی بە ئەرکی سەرۆکایەتیی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ زه‌يدى خواست؛ هەروەها ئامادەیی و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و سەرکەوتنی حکومەتەکەی دەربڕی.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لای خۆیەوە زەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی ئەرێنی و پشتگیرییەکانی نێچیرڤان بارزانی نیشان دا، "هه‌روه‌ها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کارامە کردەوە، کە ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان و وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارييه‌كان و ویست و داواکارییەکانی هاووڵاتییان بێت."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق
 
هه‌ر لەوباره‌يه‌وه‌، هەردوولا، "داكۆكييان لە کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکانی عێراق به‌گشتى و هەولێر و بەغدا به‌تايبه‌تى، بە شێوەیەک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەموو لایەک پارێزراو بن."
 
لە کۆتاییدا، هەردوولا هاوڕا بوون، "قۆناخەکە پێویستی بە هەماهەنگیی ئاستبەرز و کاری پێکەوەیی نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ ته‌واوى وڵات."
 

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا

عەممار حەکیم و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە؛ 'جەختمان لە پاڵپشتیکردنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کردەوە'

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هاوڕا بوون لەسەر پشتگیریکردنی عەلی زەیدی بۆ سەرخستنی کابینەکەی