نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم: دیالۆگی نیشتمانی و لێکتێگەیشتن کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبوونەوە، جەختیان لە "گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 04-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
 
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ عەممار حه‌كيم كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له‌ سه‌ركردايه‌تيى تازه‌يان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. عەممار حەکیمیش سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕیوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت."
 
پێشوازیی عەممار حەکیم لە نێچیرڤان بارزانی
 
هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون، "پێویستە حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبه‌شیى راستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتییان لە پێشينه‌ى کارەکانیدا بێت." لەوبارەیەوە عەممار حەکیم "پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان."
 
دۆخی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.
 
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە
 
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هاوڕا بوون لەسەر پشتگیریکردنی عەلی زەیدی بۆ سەرخستنی کابینەکەی.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق؛ عەلی زەیدی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کۆبووەوە. بڕیاریشە لەگەڵ هێزە سوننەکان کۆبێتەوە.
 
هەریەکە لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ نووری عوسمان، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا

عەممار حەکیم و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە؛ 'جەختمان لە پاڵپشتیکردنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کردەوە'

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هاوڕا بوون لەسەر پشتگیریکردنی عەلی زەیدی بۆ سەرخستنی کابینەکەی