مەلا بەختیار خۆی بەربژێر کرد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

دوێنێ کاژێر 03:12
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری ناسراوی هەرێمی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کرد. نووسینگەکەی دەڵێت، "دژایەتیی بەربژێرانی پارتی و یەکێتی ناکەن، دەیانەوێت چارەسەربن نەوەکو کێشە."

ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026 نووسینگەی تایبەتی مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری کوردستان و ئەندامی پێشووی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بەڕێز مەلا بەختیار بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق خۆی بەربژێر کرد."

نووسینگەکەی دەڵێت، "مەلا بەختیار وەکو کەسێکی بێلایەن خۆی بەربژێر کردووە و هێشتا خۆی بە یەکێتی دەزانێت، بەڵام ئێستا نایەوێت نە دژایەتیی بەربژێری یەکێتی بکات و نە دژایەتیی بەربژێری پارتی، بەڵکو دەیەوێت لەو نێوەندەدا ئەگەر پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە رێککەوتن، ئەو بتوانێت هۆکاری رێککەوتنیان بێت و ببێتە بەربژێری هاوبەشی کورد."

لەبارەی گفتوگۆی مەلا بەختیار لەگەڵ لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان بۆ پشتیوانیکردنی، نووسینگەکەی دەڵێت، "لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان گفتوگۆ کراوە و بەڵێنیان داوە پشتگیریی بکەن."

چەند زانیارییەک لەبارەی حیكمەت محەممەد كەریم، ناسراو بە مەلا بەختیار:
 
- لە 20 ی ئابی ساڵی 1954 لە خانەقین لەدایكبووە.
- لە 10 - 06-1970 پەیوەندی بە كۆمەڵەی (ماركسی - لینینی)یەوە کردووە.
 - لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە.
- لە ساڵی 1975 بە فەرمانی سەركردایەتی كۆمەڵەی (ماركسی - لینینی) دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین.
- یەكێك بووە لەوانەی ناوی لە لیستی داواكراوانی حكومەتی عیراق بووە.
- لە ساڵی 1975 بووەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان.
- لە ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
- لە ساڵی 1978 بووەتە لێپرسراوی هەرێمی ناوچەی هەڵەبجە.
- لە ساڵی 1982 لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەکێتی بووە.
- لە ساڵی 1984 ئەندامی تیمی دانوستاناندكاری كوردی بووە لەگەڵ حکومەتی ئەو کاتی عێراق.
- لە ساڵی 1991 لە راپەڕین رۆڵی هەبووە.
- لە ساڵی 1992 بەشداری كۆنگرەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی عێراقی كردووە لە ڤیەننا.
- لە ساڵی 1993 بووەتە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەکێتی.
- لە ساڵی 1995 بووەتە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان.
- لە ساڵی 1995 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.
- لە ساڵی 2001 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی.
- لە ساڵی 2009 بووەتە ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی.
- لە ساڵی 2010 بووەتە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی.
- جگە لە کاری سیاسیی، نووسەی چەندین کتێب و نامیلەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا

کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بۆ دادوەر و فەرماندەکان: خۆتان لە ململانێی سیاسی بەدوور بگرن

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکە خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و دەسەڵاتی بەسەر خاک و ئاسمانی وڵاتدا هەبێت، هاوکات هۆشداریش دەداتە بەشێک لە دادوەران و فەرماندە سەربازییەکان.