بەرگریی شارستانیی عێراق سیستمێکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی شوێنی ئاگر بەکاردەهێنێت

05-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق دەست بە بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی (تابلێت) دەکات بۆ دیاریکردنی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان، کە لە رێگەی زانیاری و ژمارەی تەلەفۆنی ئەو کەسەی هەواڵ دەدات، شوێنەکە دەستنیشان دەکات.
 
نواس سەباح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو ئامێرانە نزیکترین و خێراترین رێگە بۆ گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی دیاری دەکەن، ئەمەش وادەکات کاتی گەیشتن بە شوێنی رووداوەکەکەمبێتەوە و بەهاناوەچوون خێراتر بێت، بەتایبەتی لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا."
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی عێراق، "ئەم پرۆسەیە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کاری پێدەکرێت."
 
نواس سەباح گوتیشی، "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ کەمکردنەوەی زیانی رووداوەکان بۆ کەمترین ئاست و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی وەڵامدانەوەی 911 لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدرێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، دوو هێلیکۆپتەری تایبەت بە ئاگرکوژاندنەوە و فریاگوزاری لە بەغدا و بەسرە بۆ ناوچەکانی باکوور و باشووری ئەو دوو پارێزگایە تەرخانکراون.
 
نواس سەباح رایگەیاند، "هێلیکۆپتەرە نوێیەکان توانای هەڵگرتنی 3000 لیتر ئاو و 500 لیتر کەفی ئاگرکوژێنەوەیان هەیە."
 
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، لە ساڵی 2022دا 32 هەزار و 477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون؛ ژمارەکە لە ساڵی 2023دا 21 هەزار و لە ساڵی 2024 و نیوەی ساڵی 2025دا زیاتر لە 8 هەزار و 550 رووداو بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە

موقتەدا سەدر: بۆ خۆپاراستن لە شەڕ و پیلانگێڕی، ئاڵای سەوز هەڵبکەن

موقتەدا سەدر داوا لە شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە کرد بۆ پاراستنی ئیسلام و مەزهەبەکەیان لە "شەڕ و پیلانگێڕیی دووژمنان"، شەوی 23ی رەمەزان ئاڵای سەوز لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان هەڵبکەن.