ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیار لەسەر بەهەرێمبوونی بەسرە دەدات

06-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

17 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە واژۆیان لەسەر داواکاری بەهەرێمکردنی بەسرە کردووە و بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر داواکارییەکە.
 
ئەو هەنگاوە بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگای بەسرە لە 16ی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە دەستیپێکردووە، کاتێک کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان فۆڕمی تایبەت بە داواکارى بە هەرێمکردنەکەی ناردووە بۆ نووسینگەکەیان لەو پارێزگایە.
 
ئوسامە سەعد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆی 24 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، 17 یان واژۆیان لەسەر داواکاری بەهەرێمکردنی بەسرە کردووە و لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەبارەی ئەو پرسە.
 
بەگوێرەی یاسای پێکهێنانی هەرێم لە عێراق، ئەو هەنگاوە پێویستی بە داواکاری سێیەکی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا یان یەک لەسەر دەی  دەنگدەرانی پارێزگایەک یان چەند پارێزگایەک هەیە.
 
ئوسامە سەعد رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی پارێزگادا دەنگ لەسەر داواکارییەکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگا دەدرێتەوە بۆ بەهەرێمکردنی بەسرە و دواتر بڕیارەکە ئاراستەی سەرۆکوەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن رابسپێرێت بۆ رێکارەکانی ئەنجامدانی گشتپرسی.
 
ساڵی 2015، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە بە پشتبەستن بە واژۆی زیاتر لە 57 هەزار دەنگدەری شارەکە، بڕیارێکی پەسند کرد بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەبارەی بەهەرێمکردنی بەسرە و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد، بەڵام رێکارەکانی دیکە نەگیرانەبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

کوردانی فەیلی لە بەغدا؛ ململانێی مانەوە و مەترسیی لەناوچوونی زمان

لە گەڕەکی کیفاح لە شاری بەغدا، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردانی فەیلین، پرسیارێکی جەوهەری لەبارەی ناسنامە و زمان دەکرێت؛ تا چەند توانیویانە زمانی دایکی خۆیان بپارێزن؟ سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن، ڕاگواستن و گوشارە جۆراوجۆرەکانی سەر کوردانی فەیلی، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر کاڵبوونەوەی زمانەکەیان هەبووە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆریان دەستیان بە زمانەکەیانەوە گرتووە و دەڵێن: "لەناوچوونی زمان تەنیا مردنی پیتەکان نییە، بەڵکو لەناوچوونی مێژوویەکە."