باڵیۆزخانەی ئەمریکا: قوربانیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پێشمەرگەشەوە بەرز دەنرخێنین

06-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات و دەڵێت، خزمەت و قوربانییەکانیان و هێزی پێشمەرگە لە "پاراستنی سەروەریی عێراق" بەرز دەنرخێنن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2026، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 105 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
 
لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئەمریکا ئەو رۆڵە کارایە لەبەرچاو دەگرێت کە ئەو هێزانە هەیانبووە لە هێنانەدی سەرکەوتنی مەیدانی لەدژی رێکخراوی داعش، کە بە ئەستەم بەدیهات، لەگەڵ پاڵپشتیی عێراقێکی سەقامگیر."
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان دەکاتەوە و دەڵێت: "جەخت لە پابەندبوونمان دەکەینەوە لە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەکاتێکدا عێراق بەردەوامە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی ئارامتر و رۆشنتر بۆ گەلەکەی."
 
سوپای عێراق لە 6ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1921 و لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی دامەزراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا لە عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

کوردانی فەیلی لە بەغدا؛ ململانێی مانەوە و مەترسیی لەناوچوونی زمان

لە گەڕەکی کیفاح لە شاری بەغدا، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردانی فەیلین، پرسیارێکی جەوهەری لەبارەی ناسنامە و زمان دەکرێت؛ تا چەند توانیویانە زمانی دایکی خۆیان بپارێزن؟ سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن، ڕاگواستن و گوشارە جۆراوجۆرەکانی سەر کوردانی فەیلی، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر کاڵبوونەوەی زمانەکەیان هەبووە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆریان دەستیان بە زمانەکەیانەوە گرتووە و دەڵێن: "لەناوچوونی زمان تەنیا مردنی پیتەکان نییە، بەڵکو لەناوچوونی مێژوویەکە."