کورد و شیعە لە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی نیگەرانن و سونەکانیش هەڕەشەی خۆپێشاندان دەکەن

06-02-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کورد و بەشێکی شیعەکان نیگەرانن و سونەکانیش هەڕەشەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن. ئەویش دوای دەرچوونی فەرمانێکی سالاری لەلایەن دادگەی فیدراڵیی عێراقەوە بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لێبووردی گشتی و یاسای باری کەسی.
 
پارت و لایەنە سیاسییەکانی سوننە، بە دەرکردنی ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵیی لە هەمووان زیاتر کاردانەوەیان توندە و دەڵێن شەقام دەجووڵێنن. 
 
محەممەد ئەکرەم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی تەقدووم دەڵیت: "یاسای لێبووردنی گشتیی داوکاری پێشترمانە و لەلایەن نوێنەرایەتی گەلەوە پەسندکراوە، ئەم یاسایە چارەنووسسازە و نوێنەرایەتیی پرسێکی گرنگی کەسوکار و ناوچەکانمان دەکات، ساڵانێکی زۆر خەڵک چاوەڕێی دەکەن، داوا دەکەن کە فەرمانی سالاری هەڵبگیرێت راستەوخۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی دادپەوەری بەدی بێت بۆ بێتاوانەکان نەوەک تیرۆریستەکان". 
 
دادگەى فیدراڵیی عێراق لە بڕیارى فەرمانسالارییەکەدا ئاماژەى بەوە داوە، راگرتنى کارکردن بەو سێ یاسایە، رێکارێکى کاتییە تاوەکو بڕیارى کۆتایی لەبارەى سکاڵاکانەوە دەردەچێت، بەوپێیەى ئەگەر بڕیارى نادەستووریبوونیان دەربکرێت، بەبێ بڕیارى فەرمانسالارییەکە، ناتوانرێت رێگرى لە دەرهاوێشتەکانى بکرێت.
 
کامل عگێلی، پەرلەمانتار دەڵێت: "دادگە هەڵینەوەشاندووەتەوە، بۆ ئەوەی خەڵک تێبگات، بەڵکو جێبەجێکردنی یاساکەی راگرتووە، بۆ هەندێک رێوشوێن، هەندێک خەڵک وابیردەکەنەوە ئەمە هەڵوەشاندنەوەیە، بەڵام راست نییە، سکاڵاکان لەلایەن چەند پەرلەمانتارێک تۆمارکراون، بەڵام ئەوان دژی بڕیارەکە نین، وەک ئەوە لە شەقامدا باسدەکرێت، گوایە هەندێک پەرلەمانتار یاساکەیان ناوێت نەخێر سکاڵاکە بۆ ئەوەیە هەر سێ یاساکە بە یەک پاکێج دەنگیان لەسەر دراوە."
 
سکاڵاکان دژ بەو سێ یاسایە، لەلایەن 10 پەرمانتارى شیعەوە لە چوارچێوەى 5 سکاڵا تۆمار کراون، بەجۆرێک تەنانەت ناکۆکیی خستووەتە نێوان دوو باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق؛ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادگەی فیدراڵیی ناکۆکن و هەڵویستی جیاوازیان هەیە. 
 
بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق بەجۆرێک درزی خستووەتە نێوان کورد، سوننە و شیعە گەر پێشی نەگیرێت رەنگە ئاگرەکە بە جۆرێک تەشەنە بکات ئیدی کوژاندنەوەی ئەستەم بێت. بەتایبەتی لەنێوان سوننە و شیعەکان، کە لای سەرکردەکانی سوننە بەشێکی سەرکردەکانی شیعە تۆمەتبار کراون لە پشت ئەو هەوڵانەی دادگەی فیدراڵییەوەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئاڵپئارسڵان بایراکتار لەگەڵ وەزیری کارەبارى عێراق

تورکیا هەناردەى کارەباى عێراقى کردە دوو ئەوەندە و تاوتوێى ناردنى گاز دەکات

وەزیرى وزە و سەرچاوە سروشتییەکانى تورکیا لە بەغدا لەگەڵ وەزیرى کارەباى عێراق رێککەوتن بۆ زیادکردنى کارەباى هەناردەکراویان بۆ عێراق بۆ دوو ئەوەندە، لەگەڵ وەزیرى دەرەوەش تاوتوێى تواناى هەناردکردنى گازیان کردووە بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا.