گۆڕانکاری لە 17 پۆستی نەینەوا دەکرێت؛ سێیان بەر کورد دەکەون

06-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گۆڕانکاری لە 17 پۆستی نەینەوا دەکرێت، کە چواریان پلەی بەڕێوەبەری گشتین، پۆستەکان بەگوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دابەش دەکرێن و سێیان بەر کورد دەکەون.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گفتوگۆکان بۆ گۆڕانکاری لەو 17 پۆستە دەستیان پێکردووە، کە ماوەی یاسایییان تەواو بووە یان بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن.
 
پۆستەکان لە 13 بەڕێوەبەر و چوار بەڕێوەبەری گشتی پێکدێن، کە پێکهاتوون لە بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستی، وەبەرهێنان، پەروەردە و پۆلیس.
 
محەممەد کاکەیی گوتی: "پۆستەکان بەگوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن یەکلا دەکرێنەوە و کورد یەک بەڕێوەبەری گشتی و دوو بەڕێوەبەری بەردەکەوێت."
 
بەگوێرەی یاسا، هیچ بەڕێوەبەرێک نابێت لە چوار ساڵ زیاتر لە پۆستەکەیدا بەردەوام بێت.
 
بەگوتەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئەو گۆڕانکارییانە لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگیان لەسەر دەدرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنیا مافی دەوڵەتە

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان رایدەگەیێنێت، بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنیا مافی دەوڵەتە و هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بە "پێشێلکردنی سەروەری" ناو دەبات، بەڵام لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەیاندا هیچ ئاماژەیەکیان بەو هێرشە نەکرد کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون.