فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی و سەرچاوەی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەکەین

07-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمشەو راگەیێندراوێکی لەبارەی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلەکەی بەغدا و رایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکەن لەوەی چۆن و کێ ئۆتۆمبێلەکەی بەئامانج کردووە. 
 
لە راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا هاتووە، "تیمێکی هونەریی تایبەتمەند لە دەزگای ئەمنییەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لە رووداوی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە؛ ئۆتۆمبێلەکە بەدیاریکراوی لە کاژێر 09:35 خولەکی ئەمشەو (چوارشەممە، 7-2-2024) کراوەتە ئامانج. 
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی کردەوە لەوەی ئەو بەئامانجکردنە "بووەتە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەکە و شەهیدبوونی ئەوەی لە نێویدا بوون، هەتاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ زانینی چۆنییەتی بەئامانجکردنی و سەرچاوەکەی."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو شەوی 7ـی شوباتی 2024، کاژێر 09:25 خولەک بە کاتی هەولێر لە بەغدا هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس بەهۆیەوە کوژران. دواتر هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، یەکێک لەوانەی کوژراوە سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای عێراقی بووە. 
 
لەدوای رووداوەکە خەڵک و لایەنگرانی حەشدی شەعبی هاتنە شوێنی رووداوەکە و "هوتافیان دژی ئەمریکا" گوتەوە، هەڵکەوت عەزیز گوتی، "بەگوێرەی هوتافەکان پەنجەی تۆمەت بۆ ئەمریکا درێژ دەکرێت."
 
دواتر دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەگەڵ گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا قسەی کردبوو، ئەو گوتەبێژە رایگەیاندبوو کە "ئێمە ئاگاداری تەقینەوەکانی بەغداین، بەڵام هێشتا شتێک نییە رایبگەیەنین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.