لە مانگێکدا پێنج خۆڵبارینى چڕ لە عێراق تۆمارکراون

07-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگێکدا پێنج خۆڵبارینى چڕ لە عێراق تۆمارکران کە زۆرینەیان لە نێوەڕاست و باشوور بوون. کەشناسیى عێراق پێشبینی دەکات ئەم مانگە بەهۆى ناجێگریى کەشوهەوا خۆڵبارینى زیاتر هەبێت.  
 
زیاتر لە هەفتەیەک بوو دیمەنى خۆڵبارین لە عێراق دووبارە دەبووەوە، رەنگی ئاسمان و زەوى قاوەیی کردبوو.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوى گوت :" خۆڵبارین زیاتر ناوچەکانى باکوورى رۆژئاوا لە نەینەوا و ئەنبار و سەماوەی گرتەوە. ئەو ناوچانە بیابانیان زۆرە کە کاریگەر دەبن بە شەپۆلى نێوخۆیی و دەرەکى. مانگى ئایار بەوە ناسراوە خۆڵبارینى زیاتری تێیدا روودەدات، ئەوەش بەهۆى گۆڕانى زۆرى کەشوهەوا و ناجێگیرییەکەى. مانگەکانى دواتر بە هەمان هۆکار خۆڵبارین دەبینین."
 
خۆڵبارین دەرهاویشتەیەکی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانى کەشوهەوا و کەمبوونەوەى رووبەرى سەوزاییە بەهۆى کەم ئاوییەوە. 
 
بەگوێرەى ئامارێک کە رووداو لە دەستەى کەشناسیی عێراق دەستى کەوتووە، لە نۆی نیسانى 2025 تاوەکو پێنجی ئایارى ئەم ساڵ، پێنج شەپۆلی خۆڵبارینى چڕ لە عێراق تۆمارکراون، سیانیان لە مانگى نیسان و دووانیان لە ئایاردا بوون.
 
زۆرترین خۆڵبارین لە نێوەڕاست و باشوور بووە کە سێ شەپۆل بوون و دووانەکەى دیکە لە باکوور و باکوورى رۆژئاواى عێراق بوون.
 
د. رێبین سەمەد، سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە رووداوى گوت: "بەگوێرەى ئامارێک کە وەرمان گرتووە، لە سەرەتاى شەستەکانى سەدەى رابردوو زیاتر لە 17 ملیۆن دارخورما لە عێراق هەبوون، بەڵام  بە گوێرەى ئامارى وەزارەتى پلاندانانى عێراق بۆ ساڵى 2024، 10 ملیۆن دارخورما هەن، واتە لەبرى ئەوەى زیاد بکەن کەمیان کردووە."
 
ئەم شەپۆلەى خۆڵبارینە لە هەندێک ناوچە مەوداى بینینى بۆ یەک کلیۆمەتر کەمکردەوە، خێرایی باکەشى لەنێوان 30 بۆ 50 کیلۆمەتر بوو لە کاژێرێکدا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.