رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی لەبارەی رووداوەکانی شاری حەلەب بڵاوکردەوە و دەڵێت: "خودایە سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بپارێزە."
پێنجشەممە، 8ی کانوونی دووەمی 2025، موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "خودایە سووریا بپارێزە، خودایە گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە سوننە و شیعە و درووز و کورد و تورکمان و هەموو کەمینەکان لە شەڕ و ئازار و تووندوتیژی بپارێزە."
ماوەی سێ رۆژە پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەردەوامە، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردن.
بەهۆی ئەو پێکدادانانەوە دەیان هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ