لایەنگرانی سەدر نوێژی هەینی بەکۆمەڵ لە میسان دەکەن

09-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لایەنگرانی رەوتەکەی موقتەدا سەدر نوێژی هەینی بەکۆمەڵ لە پارێزگای میسان دەکەن، کە بەم دواییانە پشێویی ئەمنی تێدابوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەو پارێزگایە دوای دوو رۆژ، قەدەخەی هاتووچۆی شارەکەی هەڵگرت.
 
ساڵح محەممەد عێراقی، کە بە وەزیری موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە ناسراوە، لە پەیامێکدا بۆ لایەنگرانی، لەسەر زاری موقتەدا سەدرەوە داوای کرد رۆژی هەینی 9ی کانوونی دووەمی 2026، نوێژی هەینی بە کۆمەڵ لە پارێزگای میسان بکرێت.
 
ساڵح محەممەد عێراقی ئەو نوێژەی بە نوێژی ئاشتیی بەکۆمەڵ ناوبردووە و داوای لە لایەنگرانی رەوتەکە کردووە لە بەسرە، واست و زیقار کە بەشدار بن لەو نوێژە بەکۆمەڵەدا.
 
ئەو هەنگاوەی رەوتەکەی سەدر لە دوای ئەوە بوو کە پشێویی ئەمنی پارێزگای میسانی گرتەوە و بەهۆیەوە لە 7ی کانوونی دووەمەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى ئەو پارێزگایە لە کاژێر 11ی شەو تاوەکو 6ی بەیانی قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند.
 
شەوی 9ی کانوونی دووەمی 2025، ئەو قەدەخەی هاتووچۆیەی لەنێو پارێزگای میسان و قەزا و ناحیەکان هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە ئاساییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

بە ئامادەبوونی مالیکی؛ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەربژێرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ نووری مالیکیش سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا، سوورە لەسەر بەربژێربوونی و رایدەگەیێنێت "پاشەکشە ناکەم."