ناوخۆی عێراق: ئەم ساڵ دۆسیەی ئەمنیی هەموو پارێزگاکان رادەستى پۆلیس دەکرێت

دوێنێ کاژێر 05:39
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایدەگەیێنێت، دۆسیەی ئەمنیی 7 پارێزگایان وەرگرتووەتەوە و لە ساڵى 2026دا دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکانی دیکەش وەردەگرن. ئاماژە بەوەش دەکات، "سنوورەکانی عێراق بە تەواوی پتەو کراون."
 
ئەمڕۆ هەینى 9ى کانوونى دووەمى 2026 عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەردەوامین لە جێبەجێکردنى پلانى رادەستکردنى دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکان، تاوەکو ئێستا دۆسیەی ئەمنیی 7 پارێزگامان وەرگرتووە."
 
بە گوتەی عەباس بەهادلی، وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت لە ماوەى ئەم ساڵدا دۆسیەی ئەمنیی سەرجەم پارێزگاکان لە سوپا وەربگرێت، ئەوەش "بۆئەوەى سوپا تەنیا سەرقاڵى ئەرکى شەڕکارى بێت."
 
رادەستکردنەوەى دۆسیەی ئەمنیی نێو شارەکان لە سوپاوە بۆ هێزەکانى پۆلیس، بەشێک بوو لە کارنامەى حکومەتى عێراق، کە لە کۆتایی مانگى تشرینی دووەمى 2023 پێکهات.
 
سەبارەت بە توانای هێزەکانیان، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرای کرد، پلانێکى فراوانیان هەیە بۆ پڕچەککردن و پاڵپشتیکردنى لۆجیستیی هێزەکانیان، "وەک دامەزراندنى 200 یەکەی بەرگریی شارستانی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و فڕۆکەی فریاگوزاری، کە فڕۆکەوانەکانیان عێراقی دەبن."
 
قسەکانی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، هاوکاتە لەگەڵ یادی 104 ساڵەى دامەزراندنى پۆلیسی عێراق لە ساڵى 1922.
 
لەبارەی دۆخی سنوورەکانیش، عەقید عەباس بەهادلی گوتی: "سنوورەکانى عێراق بەتەواوی پتەوکراون لە رێگەى بەربەستی کۆنکرێتی، کامێرای گەرمبین، فڕۆکە و بورجی چاودێرییەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و 120 پەرلەمانتار ئامادە نەبوون

پەرلەمانی عێراق سێیەمین دانیشتنی خۆی لە خولی شەشەم کرد و پرسی داهاتە نانەوتییەکانی تاوتوێ کرد، بەڵام لە دانیشتنەکەدا 120 پەرلەمانتار ئامادە نەبوون.