نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق: تۆم باراک دیدگەی ترەمپی گەیاندە سوودانی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە بەغدا کۆبوونەوە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، نێردەی ئەمریکا دیدگەی ترەمپی بۆ دۆخی ناوچەکە بە سوودانی گەیاند.
 
رۆژی هەینی 27-02-2026 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن، دۆخی گشتی و پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی ئەو ئاڵۆزییانە تاوتوێ کران.
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، تۆم باراک تێڕوانین و دیدگەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە بە سوودانی گەیاند. باراک ئاماژەی بە "رۆڵی عێراق لە بنیاتنانی سەقامگیریی هەرێمی کرد."
 
سوودانی رایگەیاندووە، سەرکردایەتیی نیشتمانیی عێراق پێداگرە لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی مافەکانی گەلی عێراق، کە قوربانیی گەورەیان بۆ داوە. هەروەها جەختی کردووەتەوە، "سەروەری و سەقامگیریی عێراق لە هەموو بوارەکاندا تەنیا رەهەندی نێوخۆیی نییە، بەڵکو رێزگرتن لێی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە تەواوی ناوچەکەدا."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە "چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە تەنیا لە رێگەی دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە دەبێت، پێویستە لە زیاترکردنی گرژییە سەربازییەکان دووربکەونەوە." هەروەها تیشک خراوەتە سەر "گرنگیی گەشەپێدانی ئابووری" وەک رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی تەنگژەکان و چەسپاندنی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
هەر ئەمڕۆ تۆم باراک لەگەڵ نووری مالیکی کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی مالیکی، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی کراوەتەوە.
 
رۆژی هەینی 27-02-2026 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، نووری مالیکی جەختی لە "گرنگیی پشتگیریکردنی رێڕۆی دیموکراسی و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵات و پێویستیی رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلی عێراق" کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق بووەتە ترانزێت و بازاڕی ساخکردنەوەی ماددەی هۆشبەر

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق بووەتە ترانزێت و بازاڕی ساخکردنەوەی ماددەی هۆشبەر

راپۆرتەکە دەڵێت، ساڵی رابردوو، عێراق دەستی بەسەر هەزاران کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، عێراق بووەتە "رێرەوێکی ترانزێتیش بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری دەستکرد بۆ وڵاتانی کەنداو."