پەرلەمانى عێراق بڕیاری دا دوو یاساى تایبەت بە کەرتى پەروەردە هەموار بکاتەوە

10-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانى عێراق بڕیاری دا یاسای پەروەردە و پاراستنى مامۆستایان هەموار بکرێتەوە و داوا لە حکومەت بکات ئەو مامۆستا و کارمەندانەى کەرتى پەروەردە کە گرێبەستن، ئەم ساڵ بکرێنە هەمیشەیی.
 
ئەو بڕیارانە لە کۆبوونەوەیەکى نائاسایی پەرلەمان بوون بۆ تاوتوێکردنى داواکاریی مامۆستایان و کارمەندانى کەرتى پەروەردە لە عێراق.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی لیژنەکە، پەرلەمان بڕیاری دا لیژنەى پەروەردە پێشنیازە یاسایەک بۆ هەموارى یاساى پەروەردە پێشکێش بکات و چەند مادەیەکى یاسای پاراستنى مامۆستایان هەموار بکرێت کە ساڵى 2018 دەرچووە، بەتایبەت ئەوەى پەیوەندارە بە باشکردنى بژێوییان و دابینکردنى شوێنى نیشتەجێبوون. 
 
هەروەها پەرلەمان بڕیاریدا رێوشوێنى گۆڕانکارى تایبەت بە زیادکردنى خزمەتى پەروەردەیی و دەڕماڵەى پیشەیی بکرێت کە لە یاسای پەروەردەى ساڵى 2011 هاتووە.
 
کۆبوونەوەکەى پەرلەمان دواى مانگرتن و خۆپێشاندانى مامۆستا و کارمەندانى پەروەردە بوو بۆ جێبەجێکردنى چەند داواکارییەکیش کە پێشکێشیان کردووە. 
 
پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا داوا لە ئەنجوومەنى وەزیران بکات هەمیشەییکردنى گرێبەستەکانى پەروەردە بکرێتە خشتەى بودجەى 2025، کە بە گوێرەى یاسای پاڵپشتى خێراى ئاسایشى خۆراک و گەشەپێدان بە گرێبەست دامەزراون، لەگەڵ چارەسەرکردنى دۆسیەى ئەو کەسانەى لە خزمەت دابڕاون. 
 
یەکێکى دیکە لە بڕیارەکانى پەرلەمان ئەوەیە کە پلەى وەزیفى نوێ وەک قەرەبووکردنەوە بۆ ئەو پارێزگایانە دابنرێت کە ستەمیان لێکراوە، بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی مامۆستای چەند وانەیەک و یەکە کارگێڕییەکان. 
 
     
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق بەدەست کەمترین ئاستی ئاوەوە دەناڵێنێت لە 80 ساڵی رابردوودا

داهاتی ئاو لە بابل 75% کەمبووەتەوە؛ "جووتیاران کۆچ دەکەن"

پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن