مالیکی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی حکومەتێکی بەهێزی دەوێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هێزە نیشتمانییەکانی دیکە پەرۆشن بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت، کە چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە بکات و پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ئەمریکا بەهێز بکات.
 
ئەو گوتانەی نوری مالیکی لە کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2025 لە بەغدا کرا.
 
بەگوێرەی نووسینگەی رۆژنامەڤانی نوری مالیکی، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پێشهاتی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کراوە.
 
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە 17ی تشرینی دووەم دوو لیژنەی پێکهێنا. یەکێکیان بۆ یەکلاییکردنەوەی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی داهاتوو و ئەوی دیکەیان بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا مالیکی ئاماژەی بە گرنگی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی نێوان بەغدا و واشنتن کردووە لەسەر بنەمای رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوانیان و پاڵپشتی چالاکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە عێراق کاردەکەن، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بکات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پەرۆشی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ عێراق و پارێزگاریکردن لە پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان دەربڕیوە، بەبێ لایەنگیریی بۆ لایەک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووباری دیجلە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: دوێنێ لە چرکەیەکدا 500 مەتر سێجا باراناو رژاوەتەوە نێو دیجلەوە

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە عێراق و باشووری کوردستان کردووە، بووەتە هۆپی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبار و بەنداوەکان. بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ دەڵێت، ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەڕێژەیەکی باش بەرزبووەتەوە