رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە 48.2 ملیۆن لە هاووڵاتییانی عێراق کارتی نیشتمانییان دەرهێناوە و بەگوتەی بەرپرسێکی ئەو وەزارەتە، ئەو هەنگاوە رۆڵی دەبێت لە بەهێزکردنی سیستمی ئەمنی.
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارتی نیشتمانی تۆمار کراون تاوەکو ئەمڕۆ گەیشتووەتە 48 ملیۆن و 266 هەزار و 503 کەس، کە 98%ـی تێکڕای ژمارەی دانیشتووانە."
دەرهێنانی ئەو کارتە کە بە شێوازی بایۆمەترییە، بەگوێرەی یاسایەکی کارتی نیشتمانی بوو کە لە ساڵی 2016 لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا.
میقداد میری رایگەیاند، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتەکەیدایە بۆ قۆناخی دیجیتاڵکردن و ئاسانکاریی رێکارە کارگێڕییەکان بە شێوەیەک کە سیستمی ئەمنی بەهێز بکرێت.
دەرهێنانی کارتی نیشتمانی کۆکەرەوەى بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک رەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانی، کۆبۆنی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ