لە بەغدا کەسێک دەستگیرکرا کە تیزابی بە کچێکدا کردبوو

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، کە لە بەغدا تیزابی بە کچێکدا کردبوو؛ دەزگاکە دەڵێت، سەرەتا بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و دواتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
 
رۆژی دووشەممە 12-01-2026، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، تۆمەتباری سەرەکیی رووداوی تێزابپڕژاندن بە کچێکدا لە بەغدا، کە لە ماوەی رابردوودا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، دەستگیرکراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکە سەرەتا بە تۆمەتی "مادەی هۆشبەر" دەستگیرکراوە، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە، هەمان ئەو کەسەیە هێرشەکەی کردووە.
 
لەبارەی هۆکاری تاوانەکە، تۆمەتبار لە دانپێدانانەکەیدا گوتوویەتی: "بە پاڵنەری مادی و لەسەر داوای کەسێکی دیکە کردوومە."
 
ئاسایشی نیشتمانی لەبارەی چۆنیەتیی تاوانەکە روونیکردووەتەوە: "کاتێک کچەکە لە نزیک ئۆتۆمبێلەکەی بووە، تۆمەتبارەکە لەنەکاو هێرشی کردووەتە سەری و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کوردی ئێزدی لەکاتی ئاوارەبوون لە سەرەتاکانی هاتنی داعش لە 2014.

زەوی و 50 ملیۆن دینار دەدرێتە رزگاربووانی کوردی ئێزدی

حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی بەشی دووەمی زەوی بەسەر رزگاربووانی کوردی ئێزدی؛ هاوکات بڕیاردراوە 50 ملیۆن دینار وەک قەرز بۆ دروستکردنی خانوو بەبێ هیچ مەرجێک بداتە رزگاربووان.