ئەمریکا: ئامادەین هەموو ئامرازەکان دژی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران لە عێراق بەکاربهێنین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو  دیجیتاڵ

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی تووند ئاراستەی تاران دەکات و رایدەگەیێنێت، واشنتن ئامادەیە هەموو ئامرازێک بۆ بەرپەرچدانەوەی "چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران" لە عێراق بەکاربهێنێت؛ جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە دەبێت حکومەتی عێراق "سەربەخۆ" بێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لەگەڵ دکتۆر حوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (نەهجی نیشتمانی) کۆبووەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی باڵیۆزخانەکە، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان واشنتن و بەغدا کراوەتەوە کە لە بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵاتدا بێت.
 
لە پەیامێکی توونددا سەبارەت بە دەستوەردانەکانی تاران، هاریس رایگەیاندووە: "ئێمە ئامادەین هەموو کۆمەڵە ئامرازێک بەکاربهێنین بۆ بەرپەرچدانەوەی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران لە عێراق."
 
هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە هەر حکومەتێکی عێراقی کە پێکدەهێنرێت، بە تەواوی "سەربەخۆ" بێت و تەنیا سەرنجی لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بێت.
 
ئەم لێدوانانەی هاریس لە کاتێکدان، واشنتن هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ لاوازکردنی ئەو گرووپە چەکدارانەی لە عێراقدا لە ئێرانەوە نزیکن. هاوکات، ئەمریکا هێزێکی زۆری سەربازی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆکردووەتەوە؛ بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، ئەمە وەک ئامادەکارییەکە بۆ هەر ئەگەرێک کە لە بەرامبەر ئێراندا رووبدات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارێکی پارتی: داوای پۆستی سوپاسالاری عێراق دەکەینەوە

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایدەگەیێنێت، نوێنەرایەتیی کورد لە دامودەزگا ئەمنیی و سەربازییەکانی عێراقدا زۆر کەمە و داوای گەڕاندنەوەی چەندین پۆستی باڵا دەکەن، لەنێویشیاندا پۆستی سوپاسالاری عێراق، کە ساڵانێکە لای پێکهاتەی شیعەیە.