وەزارەتی بەرگریی عێراق: بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فیرقەى 14

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێ، ئەو هێرشەى کرایە سەر فیرقەى 14ى سوپاى عێراق لە مەخموور،  بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە.
 
پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هێرشەکانی سەر فیرقەی 14ی سوپا سەرەتا بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو بوون، دواتر بە درۆنی چوارەم هێرش کرا، بەڵام توانرا رێگرییان لێ بکرێ بۆ ئەوەی نەگەنە ئامانج.
 
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە و رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ زانینى وردەکاری رووداوەکە.
 
ئەوە یەکەم هێرش بوو لەو سنوورە بکرێتە سەر سوپای عێراق لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.
 

 

 

محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ لەو درۆنانەی ئاراستەی فیرقەی 14ی سوپای عێراق کراون، لەناو سەربازگەکەیان کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام بە هۆی کەسی لێ نەبووە زیانی گیانی نەبووە و درۆنی چوارەمیش بەر لەوەی بگات، تێکشکێنراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە