رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی نیسانی 2026، ئاگرێکی گەورە لە نزیک مەزارگەی شێخ عەبدولقادر گەیلانی لە شاری بەغدا کەوتەوە.
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگرەکە لە شوێنەکانی فرۆشتنی بۆن کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردوە.
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگری شارستانی عێراق گوتی، تیمی پسپۆر لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری ئاگرەکە دیار نەکراوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، پار 8554 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ