دژەتیرۆری عێراق: 11 تیرۆریست دەستگیرکران

12-08-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دژەتیرۆری عێراق دەڵێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان کردووە، کە بەهۆیەوە 11 "تیرۆریست" دەستگیرکراون و چەندین تونێل و ئەشکەوت لە ناوچە جیاوازەکاندا تەقێندراونەتەوە.
 
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 5 تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا، 4 لە کەرکووک، تیرۆریستێک لە سەلاحەدین و بە هاوئاهەنگیش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێت."
 
دەزگاکە ئاماژە بەوە دەکات، "10حەشارگە و سێ تونێل لە پارێزگای نەینەوا تێکدراون کە مادەی تەقینەوەی ئامادەکراویان تێدابوو، لەگەڵ تێکدانی 10 حەشارگە لە کەرکووک و حەشارگەیەک لە دیالە."
 
بەگوێرەی دژەتیرۆری عێراق، "لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، "توانرا 13 حەشارگە لە پارێزگای سەلاحەدین بپشکندرێن و پاکبکرێنەوەو سێ تونێلیش تێکدران و دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنی و کەلوپەلی جۆراوجۆردا گیرا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە