لە بەغدا کوردێکی فەیلی لەنێو لیستەکەی سوودانی بەربژێرە

12-10-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کوردێکی فەیلی لەنێو لیستی 'ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان'ی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پارێزگای بەغدا بەربژێرە.
 
عامر داوود ئیبراهیم شەریف فەیلی، کە مافناسە و ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدایە، بە ژمارە 35 لەنێو لیستی 207ی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پارێزگای بەغدا خۆی بەربژێر کردووە. لە بەغدا سوودانی 139 بەربژێری هەیە.
 
عامر داوود فەیلی، رۆژی یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەکو کوردێکی فەیلیی سەربەخۆ لەنێو لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان خۆم بەربژێر کردووە، لیستێکی نیشتمانییە، نەتەوە و ئایین و ئاینزای جیاوازی تێدایە."
 
ئەو بەربژێرە کوردە فەیلییە، کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا نزیکەی 4000 دەنگی هێنا و بووە ئەندامی ئەنجوومەن دەڵێت، ناوچەکانی شەقامی کیفاح و فەڵەستین، کوردێکی زۆری تێدا هەن، کار لەسەر ئەوە دەکەن دەنگی ئەو ناوچەیە بەدەستبهێنن.
 
بە گوتەی خۆی، لە ماوەی ساڵێک و 8 مانگی تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، کار و پرۆژەی زۆری خزمەتگوزاییان بۆ ئەو ناوچانە کردووە و کاریان لەسەری کردووە.
 
بەغدا 71 کورسیی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکراوە، بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆن ناوی 7768 بەربژێری پەسند کردووە، کە بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق رکابەری دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.