رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان نزیکەی 50 کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە و بەو جۆرەش براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە.
رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی نزیک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان زۆرترین کورسی پەرلەمانی لەنێو پارت و هاوپەیمانە بەشدارەکانی هەڵبژاردن بردووەتەوە. سەرچاوەکە دەڵێت، هاوپەیمانییەکە نزیکەی 50 کورسی بردووەتەوە.
دوێنێ دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. بڕیارە ئەم ئێوارەیە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنێت.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لەنێو پارتە کوردستانییەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمە چاڵێنجێک بوو کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتییەوە راگەیێندرابوو.
بە گوێرەی کۆمیسیۆن، 55%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ