وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن

13-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکەن دوورن لە راستییەوە و گەشتەکان بەردەوامن.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەغدا بەردەوامە و هیچ راگرتنێک نییە، گەشتەکانیش بەگوێرەی خشتەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن."
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هەروەها گوتی، "ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە تەنیا پروپاگەندەن، گوایە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گەشتکردن راگیرابێت."
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تەنیا لە ساڵی 2024، نزیکەی 3.4 ملیۆن گەشتیاری عێراقی سەردانی ئێرانیان کردووە و نزیکەی 8 ملیۆن گەشتیاری ئێرانیش چوونەتە عێراق، بەوەش گەشتیاری نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە 11.4 ملیۆن کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕێک لەو حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە ئەنبار دەست بەسەر 311 هەزار حەبی هۆشبەر گیرا

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەریان لە رێگەی "باڵۆنەوە" لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار پووچەڵکردووەتەوە.