لە 14 مانگدا هەزار بار بە سیستمی تیر بە عێراقدا تێپەڕیون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی 14 مانگی رابردوودا هەزار بار بە سیستمی تیر بە عێراقدا تێپەڕیون بۆ وڵاتانی دیکە. بەگوێرەى وەزارەتى گواستنەوە، کاریگەرى لەسەر زیادکردنى داهاتى نانەوتى دەبێت. 
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو هەزار بارە لە سەرەتای مانگی ئاداری پار بۆ 10ـی مانگی ئایاری ئەم ساڵ بە خاکی عێراقدا تێپەڕیون.
 
سیستمی تیر شێوازێکی بازرگانیی جیهانییە بۆ تێپەڕینی بارە بازرگانییەکان بە وڵاتاندا بەبێ ئەوەی لە دەروازە سنوورییەکان رابگیرێن.
 
مەیسەم سافی رایگەیاند، زۆربوونی ئەو بارانەی بە سیستمی تیر بە عێراقدا تێپەڕ دەبن، کاریگەریی لەسەر متمانەی کۆمپانیاکان بە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و  زیادبوونی داهاتی نانەوتی دەبێت.
 
لە مانگی ئاداری 2025ـەوە بە فەرمی عێراق چووە نێو سیستمی بازرگانیی نێودەوڵەتیی تیر، بەشێک لەو بارانە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە تێپەڕبوون بۆ ناو عێراق و دواتر بۆ وڵاتانی دراوسێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە