رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەشقپێکردنی 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدانی دەستپێکرد، مەشقەکە لەسەر دەنگدانى ئەلیکترۆنى و جیاکردنەوەى ژماردنى دەنگەکان دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆوە مەشقپێکردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستیپێکرد کە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت."
جومانە غەلای رایگەیاند: " ئەو مەشقپێکردنە زیاتر لە 230 هەزار کارمەند دەگرێتەوە کە بە سێ قۆناخ دەکرێت."
ئەو کارمەندانە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە زیاتر لە 39 هەزار وێستگە سەرپەرشتی دەنگدان دەکەن.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: مەشقەکە لەسەر شێوازی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگ و چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێرەکان دەبێت لە رۆژی دەنگداندا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەکرێت، دەنگدان بە سیستمی ئەلکترۆنی و لە رێگەی کارتی بایۆمەترییەوە ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ