دووەم فڕۆکەی هاوکاریی عێراق بۆ غەززە بەرەو میسر بەڕێکەوت

14-01-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووەمین فڕۆکەی بارهەڵگری عێراق کە هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە هەڵگرتبوو، لە بەغداوە بەرەو فڕۆکەخانەی عەریش لە میسر بەڕێکەوت.
 
رۆژی چوارشەممە 14-01-2026 فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ دووەم کاروانی هاوکاریی عێراق بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە، لە بەغدای پایتەختەوە بەرەو فڕۆکەخانەی عەریش لە میسر بەڕێکەوت؛ دوای ئەوەی دوێنێ یەکەم فڕۆکە بەڕێکەوتبوو.
 
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە هاوکارییەکان لە فڕۆکەخانەی عەریشەوە لە رێگەی دەروازەی سنووریی رەفەحەوە بگەیێندرێنە ناو کەرتی غەززە. 
 
دوێنێ سێشەممە 13-01-2026، یەکەم فڕۆکەی عێراقیی پڕ لە هاوکاریی مرۆیی لە ساڵی 2026دا بەرەو شاری عەریشی میسر بەڕێکەوت، بۆ گەیاندنی بە کەرتی غەززە.  لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەم هاوکارییانە لەلایەن گەلی عێراقەوە پێشکێش کراون و لە چوارچێوەی هەڵوێستە مرۆییەکانە بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە و کەمکردنەوەی مەینەتییەکانیان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندەران لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ لایەنگرانیان: کاژێر 8 وەرنە سەر شەقام

بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئەگەری دروستبوونی پێکدادان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی. بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی سەوز و پردی هەڵواسراو و ئەو شوێنانەی خۆپێشاندانی تێدا دەکرێت، نزیک نەبنەوە.