لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر خراپیی ئینتەرنێت لە زەین و ئاسیاسێل دەکۆڵێتەوە

14-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەسەر خراپیی ئینتەرنێت لە عێراق کۆمپانیاکانی زەین و ئاسیاسێل بانگهێشت دەکات و لێیان دەکۆڵێتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 13ی ئاداری 2024، لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن میوانداریی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی زەین و ئاسیا سێل- بۆ پەیوەندییەکان کرد بۆ تاوتوێکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت.  
 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خراپیی ئینتەرنێت کرا لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی عێراقدا، کە خەڵک سکاڵای گەیاندووەتە لیژنەکە، وێڕای تاوتوێکردنی توانای پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە 4G بۆ 5G و هۆکارەکانی لاوازی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، بابەتی سیمکارت و گەڕانەوەی بۆ کۆمپانیا و دواتر دووبارە فرۆشتنەوەی سیم کارت. هەروەها ئاستەنگییەکانی بەردەم گۆڕینی بۆ 5G.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی لیژنەکە، نوێنەرانی هەردوو کۆمپانیا (زەین و ئاسیاسێل)، باسیان لەوەکرد کە لە 2021ـەوە خزمەتی 4Gیان دەستپێکردووە و نزیکەی 99٪ی عێراقی گرتووەتەوە. 
 
هۆکاری لاوازیی ئینتەرنێت-یان گەڕاندەوە بۆ کاری نۆژەن و چاککردنەوە کە کێبڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕێن. 
 
‎هەروەها چەندین کێشەیان رووبەڕوو دەبێتەوە لەوانە رێنماییەکانی وەزارەتی ژینگە لەگەڵ پروپاگەندەی ئەوەی تاوارەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە، کە زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکان رازی نابین تاوەر لە ناوچەکانیان دابنرێت. 
 
ئەوەش وایکردووە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەندێک ناوچەکە لاواز بێت. هەروەها وەزارەتی ژینگە رەزامەندی نادات تاوارەکان لە ناوچە کشتوکاڵییەکان دابنرێن. 
 
‎لەبارەی نرخەوە، نوێنەرانی هەردوو کۆمپانیا دووپاتیانکردەوە، کە نرخی کارتی ئینتەرنێت جێگیرە، بریکارەکان سوودی زیاتری دەخەنە سەر، سەکۆی تایبەت بە کۆمپانیاکانیان هەیە خەڵک دەتوانن خۆیان بیکڕن بەبێ زیادە خستنەسەر. هەروەها خوازیاربوون قەدەخەکردنی هاوردەکردن و فرۆشتنی ئامێری تەشویشی شوێنی ئاماژە (راپتەر) بکرێتە یاسا بەوپێیەی دەبێتە هۆی لاوازبوونی خزمەتگوزایی مۆبایل. 
 
لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا میوانداری وەزارەتی ژینگە بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رێنماییەکانی وەزارەتی ژینگە. 
 
لیژنەکە داوای لە کۆمپانیاکانیش کرد کۆپییەکی گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای (T.T.I ) بۆ بنێرێت کە سوومەندە لە کڕینی تاوارەکان، ئەمە وێڕای راسپاردەی دا کە نووسرێکیان ئاراستە بکرێت تێیدا روونکردنەوە بدەن لەبارەی کاری کۆمپانیاکان و پێویستییەکانی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.