ئەندامێکی لیژنەی دارایی: عێراق بۆ دابینکردنی مووچە پەنا بۆ قەرز دەبات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی مەترسیی دواکەوتنی زیاتری مووچە، حکومەت و پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بژاردە قورسەکان دەکەن. ئامادەکاری بۆ پڕۆژەیاسایەکی نوێ دەکرێت بۆ پەنابردنە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، تەنیا بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە.
 
باسم غەراوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، "پێشنیازێک لەژێر تاوتوێدایە رەنگە هاوشێوەی ساڵانی 2020 و 2021 بێت بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنان لەڕێگەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی. یاسایەک دەردەچێت بۆ دابینکردنی مووچە؛ بڕی پارەکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیاری دەکرێت و رەوانەی بانکی ناوەندی دەکرێت، دوای رەزامەندی، دێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان."
 
کێشە سەرەکییەکە لە وشکبوونی سەرچاوە داراییەکانی عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە. داخستنی تەنگەی هورمز رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار زیان لە خەزێنەی دەوڵەت دەدات، ئەمەش بژێویی 10 ملیۆن مووچەخۆری خستووەتە مەترسییەوە.
 
عەبدولحەمزە خەفاجی، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیدراک، هۆشداری دەدات و دەڵێت: "هیچ چارەسەرێکیان نییە جگە لە قەرزکردن لە بانکی ناوەندی، ئەمەش کێشەیەکی دیکە زیاد دەکات و زیان بە ئابووریی وڵات دەگەیێنێت. لە جیاتی ئەوەی یەدەگی بانکی ناوەندی زیاد بکەین، قەرزی لێ کەم دەکەینەوە، بۆیە ئەم چارەسەرانە تەنها سڕکردنی کێشەکەن."
 
ئاماژەکان بۆ ئەوەن بەغدا ناچارە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی ببات، تاوەکو ئەو کاتەی دووبارە هەناردەی نەوت دەبێتەوە بە فریادڕەسی بودجەی گشتی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمان

سیستمی چاودێریی کوالێتیی هەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ چاودێریکردنی کوالێتیی هەوا راگەیاند، کە لە قۆناخی یەکەمدا بەغدا و لە قۆناخەکانی دواتردا تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا پڕۆژەکە لە هەموو پارێزگاکان تەواو دەبێت.