لە بەغدا سێ لووتکە لە یەک رۆژدا بەڕێوەدەچن

14-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
وێنەی مەیدانی تەحریر لە بەغدا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
وێنەی مەیدانی تەحریر لە بەغدا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

 

لەگەڵ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، دوو لووتکەی دیکە بەڕێوەدەچن. شارەکە رۆژی شەممەی داهاتوو زۆرترین جموجووڵی تێدا دەبێت.
 
لووتکەکانی شەممەی داهاتوو، 17ـی ئەم مانگە، لە بەغدا بریتین لە: لووتکەی وڵاتانی عەرەبی، لووتکەی گەشەپێدانی وڵاتانی عەرەبی و، لووتکەی سێقۆڵیی عێراق، ئوردن و میسر.
 
لووتکەی وڵاتانی عەرەبی سێ ناوی هەیە: لووتکەی بەغدا، لووتکەی عەرەبیی 2025، و لووتکەی 34ـی کۆمکاری عەرەبی.
 
هاوڕێ تۆفیق، نوێنەری سەرۆککۆمار لە لیژنەی کاروباری سیاسی و دیپلۆماسی تایبەت بە ئامادەکاریی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لەوبارەیەوە بە رۆژی هیوا جەمالی راگەیاند، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کە سەرۆکی لووتکەکەیە، دوو گوتاری دەبێت: گوتاری بەخێرهاتن و کردنەوەی لووتکەکە تێیدا سیاسەتی گشتیی عێراق باس دەکات و، گوتاری کۆتایی لووتکەکە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەو لووتکەیەدا کە 22 وڵاتی عەرەبی تێیدا بەشدارن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتارێکی دەبێت. گوتارەکەی سەرۆکوەزیران لەبارەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانەوە دەبێت لە عێراق.
 
هەمان رۆژ و لە پاشنیوەڕۆی شەممە، لووتکەی گەشەپێدانی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا ساز دەکرێت کە چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.
 
هاوکات، هەر هەمان رۆژ، لووتکەیەکی دیکە هەیە بە ناوی لووتکەی سێقۆڵی کە لەنێوان عێراق، ئوردن و میسردا ئەنجام دەدرێت.
 
جگە لە وڵاتانی عەرەبی، کۆمەڵێک شاند لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و ئەورووپاوە بەشداریی لووتکەکانی رۆژی شەممەی بەغدا دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ـی تۆڕی میدیایی رووداو

رەوتی حیکمە: ڤیتۆ لەسەر هیچ بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیران نەماوە و مالیکی و سوودانی لە پێشەوەن

ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە رایدەگەیێنێت، لە دوای دانیشتنی دووەمی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هیچ ڤیتۆیەک لەسەر هیچ بەربژێرێک نەماوە و ئێستا "نووری مالیکی" و "محەممەد شیاع سوودانی" بەربژێری سەرەکین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، جەختیش دەکاتەوە ئەگەر لەناو چوارچێوەکەدا نەگەیشتنە رێککەوتن، پەنا بۆ "بەربژێری سازان" دەبەن.